
دیمەنێک لە کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لە هەولێر پانێلێکی تایبەت بە فرەچەشنی کولتووری بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت و نوێنەری چەند پێکهاتەیەکی کوردستان بەشداریی تێدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 21ی ئایار لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ڕۆژی جیهانیی "فرەچەشنی کولتووری بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان" دەستنیشانکراوە، مەبەست لێی پەرەپێدانی تێگەیشتن و هۆشیارییە لەمەڕ بایەخی فرەچەشنی کولتووری و هاندانی دیالۆگ و پێکەوەژیانی گەلان، هەرێمی کوردستانیش ناوەندێکی گرنگی پێکەوەژیانە لە ناوچەکە.
چیرۆکی سەرەکی: کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر پانێلێکی تایبەت بە ناونیشانی "فرەیی هێزە" ساز دەکات، تێیدا بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینی، کەسایەتیی کریستییانەکان، بەڕێوەبەریی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان، توێژەر و ئەکادیمیی دیکە بەشدار دەبن، گفتوگۆ لەبارەی پێکەوەژیان دەکەن لە کوردستان.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین فەتاح، بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان کۆمەڵگەیەکی فرەڕەنگ و فرەدەنگ و کولتوور و ئایینی جیاوازە، بۆیە بیرمان لەوە کردووەتە بە ئاراستەی پەرەپێدانی زیاتری دیالۆگ و پێکەوەژیان پانێلێک لە نێوان نوێنەری پێکهاتە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێک بخەین.
- دەمانەوێت قسە لەسەر ئەو ئاڵنگارییانە بکەین کە دێنە بەردەم پرۆسەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، هەروەها تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەیان.
- ئەم جۆرە دیالۆگانە بۆ کۆمەڵگەی کوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی گرنگن، چونکە هەولێر کۆمەڵگەیەکی فرە پێکهاتەیە و پایتەختی سیاسیی هەرێمی کوردستانە، جگە لەوەش شوێنگەی ئەو جۆرە گفتوگۆیانەیە لە ڕای گشتیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب