ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی سەرپەرشتی چالاکییەکانی ئاهەنگی نەورۆز بکات لە ئاکرێ.
وێنە گەورەکە: قەزای ئاکرێ لە باشووری کوردستان بە پایتەختی نەورۆز دەناسرێت و ساڵانە جیاوازترین ئاهەنگی نەرۆزی لێ دەکرێت و هەزاران کەس بەشداریی تێدا دەکەن، بۆ ئاهەنگی ئەمساڵ ئامادەکارییەکان بەردەوامن و جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. دلاوەر بوزو، قایمقامی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی گوت، بڕیارە ئەمساڵ بەپرسانی باڵاو و ژمارەیەک باڵیۆز و کونسوڵ و نوێنەرایەتییە بیانییەکان و خەڵکی بیانی بەشداری تێدا بکەن.
زانیاریی زیاتر: لەلایەن چەندین گرووپی خۆبەخشەوە نزیکەی دوو هەزار مەشخەڵی ئاگر ئامادە دەکرێن، هەروەها ئەمساڵ شوێنی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە لە سەرێ گری فراوانکراوە و شوێن بۆ هەزار میوان دابینکراوە.
ئەمەش بزانە: ئاگر لەسەر سێ شاخی ئاکرێ (کەلێ، کەلە کەڤن و تیشی) دادەگیرسێنرێت و کۆمەڵیک یاری ئاگرین ئامادەکراون کە یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەکاربهێنرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە