
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پرۆژەی ستراتیژی و گرنگى ئاوی قوشتەپە و گوندەكانی دەورووبەری لە سنووری پارێزگەی هەولێر بەردەوامە و بەشێکی زۆری پڕۆژەکە تەواو بووە.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەورووبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانى شارى هەولێر، سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت، لە ڕۆژێكدا 72 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ ناوەندی قەزای قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و 72 گوند دابین دەكات، بە تەواوبوونی پڕۆژەكە زیاتر 61 هەزار هاونیشتمانیی دەڤەرەكە سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە پێش وادەی خۆی و ئێستا 40٪ـی کارەکانی تەواو بووە، تا کۆتایی ئەمساڵیش بەتەواوەتی پڕۆژەکە ئامادە دەبێت."
باکگراوند: لە ڕێککەوتی 2024.9.17، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دانا، پرۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی پێنج هەزار مەتر سێجای هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات