ئاڤا نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەولێر، لەهەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر هەزاران ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنیدا گرت، کە بەشێوەی قاچاغ هاوردەکراون و قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێریش دەڵێت، "سزاکان تووندتر دەکەین."
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە کڕین و فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان قەدەغەکراون، هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستبەسەرداگرتنیان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 50 هەزار ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی لەناوبراون و دەیان شوێن بەهۆی سەرپێچیکردن داخراون.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، "پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و ئەو شوێنانەشی بە ئۆنلاین کڕین فرۆشتن بە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکەن، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە بەدواداچوونیان لەسەر دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن و داخستن دەبنەوە."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لەمەودوا سزاکان تووندتر دەکرێن بۆ ئەو پرسەش لەگەڵ داواکاری گشتیی لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی بەتەواوەتی کڕین و فرۆشتن بە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی بنبڕ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت