
ئاڵای عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
عومەر سامەرایی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە ئاشکرای کرد، شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداوە بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەردانی هەولێر دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی عەممار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ئەنجامدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ئامادەبوو، ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەک بوو.
لێدوانی فەرمی: عومەر سامەرایی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە لە گەشتی هەواڵی ڕۆژان لە کاتژمێر 12ی نێوەڕۆ بەشدار بوو و ڕایگەیاند: ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێر پەیوەست مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت تەوەری دانیشتنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو، ئێمە لەگەڵ ئەوەین بەزووترین کات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگات، نابێت کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کاریگەریی بکاتە سەر قووتی خەڵکی کوردستان.
چوارچێوەی هەماهەنگی شاندێکی باڵای بە سەرۆکایەتییهادی عامری بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت بۆ گفتوگۆ و دانوستان، چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت ئەم کێشەی چارەسەر بێت، پێم وایە مووچەی فەرمانبەران بەمزووانە چارە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کرد بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان مامەڵە لەگەڵ پرسە نیشتمانییەکان بکرێت، هاوکات جەختیشی لە پێویستیی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز لەلایەن پەرلەمانەوە کردەوە و بە کرۆکی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێری دانا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن