
وێنە- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دهۆک نەوت بەسەر ئەو ماڵانەدا دابەش دەكات کە بەهۆی بارانەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر راسپاردەی کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان، بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە دوای دوو کۆبونەوە لەگەل عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و لایەنە پێوندیدارەکان بریار درا نەوتی سپی بەسەر زیان لێکەوتوان دابەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: موحسین تەها، بەرێوەبەڕی نەوت و کانزای دهۆک، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەستمانکرد بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ئەو ماڵانەی کە زیانیان بەرکەوتوە وسبەینێش بەردەوامدەبین، لە زاخۆ سێمێلیش دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت، هەر ماڵێک کە زیانی بەرکەوتبێت یەک بەرمیل نەوت وەردەگرێت، بەبێ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک.
باکگراوند: بەهۆی لافاوەکەوەی دوێنێی دهۆک سێ کەس گیانیان لەدەستدا، 11 کەسیش برینداربوون و 120 کەسیش ڕزگارکران و بەنداوێکیش تەقیوە و 160خانوو 50 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە