ئەمنە سوورەكە: چەكە سووتێندراوەكانی پەكەكە هەر لە ئەشكەوتی جاسەنە دەهێڵدرێنەوە
- کولتوور
- 12 تەممووز

دیمەنی سووتانی چەکی چەکدارانی پەکەکە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانەى نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چەکە سووتێندراوەکانى پەکەکە لە ئەشکەوتى جاسەنە دەهێڵدرێنەوە، دواتر بڕیار دەدرێت کە لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە دەپارێزرێن یاخود نا.
چیرۆكی سەرەكی: دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی 11ـی تەمموزی 2025، 30 چەكداری پەكەكە، لەمیانی دەستپێكی كردەیی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، لە مەراسیمێكدا لە ئەشكەوتی جاسەنە چەكەكانیان سووتاند، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە چەكە سووتاوەكان لەلایەن تیمێكی مۆزەخانەی سلێمانییەوە براونەتە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە بەمەبەستی ئەرشیفكردن و نمایشكردنیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمموزی 2025، بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەى نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە بڵاویکردەوە، پێشتر بڕیار وابوو کە ئەو چەکانەى لەلایەن پەکەکە سووتێندران، لە مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە نمایش بکرێن و بهێڵرێنەوە، بەڵام بڕیارەکە گۆڕانکاریى بەسەردا هاتووە.
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا وابڕیارە چەکە سووێندراوەکان هەر لە ئەشکەوتى جاسەنە بهێڵدرێنەوە و دواتر لە رێوڕەسمێکدا شوێنى تایبەت بۆ پاراستنى چەکەکان دیاریدەکرێت و بڕیار لە چۆنیەتیی پاراستنیان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب