مەحموود محەممەد: زۆر بێتاقەت دەبم کاتێک لە ئاستێکی نزم هونەری میللی دەبینم
- کولتوور
- 15 تەممووز
ئاڤا نیوز
مەحموود محەممەد، هونەرمەندی میللی دەڵێت، "زۆر بێتاقەت دەبم کاتێک لە ئاستێکی نزم هونەری میللی دەبینم". دەشڵێت، نابێت هونەری میللی لە کولتوور و ڕەسەنایەتی لابدات و دەبێت خزمەتی زمان و کولتوور بکات.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: مەحموود محەممەد، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارە میللییەکانی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، ساڵانێکە خزمەتی هونەری میللی کوردی دەکات و چەندین بەرهەمی هونەری هەیە و بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە ئاهەنگ و فێستیڤاڵ و چالاکییە هونەرییەکان کردووە.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، هونەرمەندی میللی لە گەشتی هەواڵە کولتوورییەکانی ئاڤا -کە پێشکەشکار شانۆ بەکر فەرەج پێشکەشی دەکات- بەشداری کرد، گوتی: نابێت هونەری میللی لە کولتوور و ڕەسەنایەتی لابدات و دەبێت خزمەتی کولتوور و زمان بکات. دەشڵێت، "زۆر بێتاقەت دەبم کاتێک لە ئاستێکی نزم هونەری میللی دەبینم.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا مەحموود محەممەد گوتی، هونەری میللی لەگەڵ گۆشت و خوێن و ئێسقانم تێکەڵاو بووە و ناتوانم لەو هونەرە دووربکەومەوە، چونکە لە منداڵیەوە لەگەڵی دەژیم.
هونەرمەندە میللییەکەی شاری سلێمانی دەشڵێت، پەیوەندیم لەگەڵ زۆرێک لە هونەرمەندانی بوارەکانی دیکەی هونەر هەیە و هەموومان تەواوکەری یەکترین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب