
هەواڵی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە شاری کەرەجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستڕێژی گولـلە لە دوو کورد کرا و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەست دا و هاووڵاتییەکەی دیکە برینداربووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێكخراوی ههنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە شارۆچکەی وەحدەتی کەرەجی ئێران دوو هاووڵاتیی كورد كه لهناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون دراونەتە بهر دهستڕێژی گوللـه، لهئهنجامدا یهكێكیان گیانی لەدەست دا و هاووڵاتییەکەی دیكهش بهسهختی برینداربووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەست داوە ناوی سەهەند کارگەرە، تەمەنی 25 ساڵە، کەسی دووەمیش ناوی پەیمانە و لە خزمەکانی سەهەند بووە، سێ گولـلەی بەرکەوتووە و بەسەختی برینداربووە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: "هێزەکانی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کردووە"، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی ئەوە نەسەلمێنراوە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیش لەمبارەیەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە نەدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
31 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات