
وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەفسەر و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ئەرکی فەرمی نەبێت جلوبەرگی سەربازی نەپۆشن.
لێدوانی فەرمی: لیوا تاریق ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان، قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ هیچ مەبەستێک جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: هەر ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەگەر بەشداریی هەر چالاکییەک بکەن، پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی کاتی دەوام لەبەر بکەن و ئەو چالاکییەک لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشان بدرێت، پێویستە ڕەزامەندی بەرپرسەکانیان وەربگرن؛ بەپێچەوانەوە هەر کەسێک بۆ هەر مەبەستیکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەو بڕیارە رێگری دەکات لەوەی هەر ئەندام یان ئەفسەرێکی هێزەکانی ناوخۆ جلوبەرگی سەربازی بۆ کاری تایبەتی بەکاربهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە