ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دوێنێ کوردۆی شاعیر لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پرسەکەی بەڕێوەچوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ کوردۆ عەبدوڵڵا، ناسراو بە کوردۆی شاعیر کۆچی دوایی کرد هەر زوو تەواوی سوشیاڵ میدیاکان پڕبوون لە هاوخەمی و ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی ئەم شاعیرە. ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی بۆ ڕێکخرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوردۆی شاعیر لە ساڵی 1981 لە پێنجوێن لە دایکبووە و خاوەنی دوو منداڵە بە ناوەکانی لاناز و کارناس.
ئەمەش بزانە: ئەوەی کوردۆی شاعیری لە ئەوانەی دیکە جیا دەکردەوە، ئەوە بوو کە هەمیشە هەموو قسەکانی ناو دڵی باس دەکرد، زۆر جاریش گلەیی دەکرد کە هیچ جێگایەک هاوکارییان نەکردووە، تەنانەت لەسەر خواستی خۆشی چۆتە خەڵوەتگەی پیری و ماوەیەک لەوێ ژیاوە، پاشان ماوەیەک لە نێو یەکێک لە کەلاوەکانی سلێمانیدا دەمایەوە لەبەر ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی نەبوو، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.
باکگراوند: کوردۆی شاعیر دوێنێ لە ڕێککەوتی 27-7-2025، بەهۆی نەخۆشییەوە لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب