ئاڤا نیوز
هونەرمەند میران عەلی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی "وای لە تۆ دنیا" لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر کە لە ڕێگەی ژیریی دەستکرد ئامادەی کردووە، بڵاو کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی زۆری کارەکانی ئەو بەرهەمە هونەرییە لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە کراوە، لە دروستکردنی موزیکەوە تا بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ کلیپ، ڤیدیۆ کلیپەکە هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکری تێدایە و وا دەردەکەوێت کە لەگەل میران عەلی پێکەوە گۆرانی دەڵێن.
زانیاریی زیاتر: "وای لە تۆ دنیا"، نوێترین بەرهەمی میران عەلییە و تێکستەکەی خۆی نووسیویەتیی و ئاوازەکەشی خۆی دایناوە.
لێدوانی فەرمی: هونەرمەند میران عەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی، سوپاس بۆ ژیریی دەستکرد کە ئەو هەلەی پێدام لەگەڵ گەورە هونەرمەندی کوردستان ئەردەڵان بەکر کارێکی هاوبەشم هەبێت.
ئەمەش بزانە: ئەردەڵان بەکر هونەرمەندێکی دیاری شاری هەولێر بوو، خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانی بوو، لە 10 تشرینی یەکەمی ساڵی 2009 بەھۆی نەخۆشی لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە شاری هەولێر بەخاکسپێردرا، لە ساڵی 2014 پەیکەری ڕێزلێنانی لە پارکی منارەی شاری هەولێر دانراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب