
دیمەنی کۆنی مەحەتەی هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وێستگەی كۆنی شەمەندەفەری هەولێر، كە ساڵانێكی زۆر گرتووخانە بوو، دەكرێت بە مۆزەخانە و ناوێ لێدەنرێت پێشمەرگە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: مەحەتەی هەولێر، ئەو شوێنەی كە لە ساڵانی ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو وێستگەی شەمەندەفەر بوو، پاشان كرا بە گرتووخانە و تاوەكوو چەند ساڵێك پێش ئێستاش چاكسازیی گەورانی هەولێر بوو، دەكرێت بە مۆزەخانە و ئێستا كاری تێدا دەكرێت.
زانیاریی زياتر: دوای تەواوبوونی ناوی لێدەنرێ پێشمەرگە، دوو فارگۆنی كۆنی شەمەندەفەر كە پێشووتر لە وێستگەكە بووە و ئێستا لە كەركووكن دەهێنرێنەوە و لەو مۆزەخانەیە نمایش دەكرێن.
باكگراوند: مەحەتەی هەولێر دەكەوێتە سەر شەقامی 30 مەتریی و بەرامبەر بە پاركی گلكەند لەنێو سەنتەری شاری هەولێر، لە چلەكانی سەدەی رابردوو تا سەرەتای هەشتاكان لە كاركردن بەردەوام بوو، دواتر كرا بە گرتووخانە، وێستگەكە سەر بە دەستەی هێڵی ئاسنینی عێراقی بووە، لەلایەن دوو كۆمپانیای بەریتانی و هیندی لە ساڵی 1943 دروست كراوە و لە ساڵی 1949 تەواو بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب