تورکیا لە وەڵامی هێرشی لایەنگرانی پەکەکە لە ئەوروپا هەڕەشە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-28

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە لایەنگرانی پەکەکە لە شارە جیاوازەکانی ئەوروپا هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیانی تورکیای نیشتەجێی ئەوروپا، ئەمەش تورکیای تووڕە کردووە و هەڕەشە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ لەمەوبەر لایەنگرانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، دوێنێ شەویش لە فڕۆکەخانەی پاریس گرووپێکی 50 کەسی هێرشیان کردە سەر پۆلیسەکانی ئەو وڵاتە کە ئەندامێکی ئەوانی ڕادەستی تورکیا دەکردەوە.
لە بەرامبەردا: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئێوارەخوانێکی بەربانگدا نیگەرانی و تووڕەیی وڵاتەکەی بەرامبەر بەو هێرشانە ڕاگەیاند و داوای لە ئەوروپا کرد هێرشکارەکان بدرێنە دادگا.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "تاوەکو زیاتر هێرش بکەین، پەکەکە زیاتر گۆشەگیر دەبێت. لەگەڵ گۆشەگیربوونیشیان، لەو وڵاتانە تیرۆر دەکەن کە ساڵانێکە بەرگەیان گرتوون".
ئەمەش بزانە: شەڕ و ئالۆزییەکان لەنێوان "پەکەکە و هاووڵاتیانی تورک" لە وڵاتانی فەرەنسا، بەلجیکا، ئەڵمانیا و سوێد بەردەوامە و فیدانیش پێیوایە، ئەو وڵاتانە هەمیشە پاڵپشتی پەکەکەن.
کاردانەوە و لێکەوتەکان: وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هاتووەتە سەر خەت و داوای دادگاییکردنی هێرشکارەکان دەکات؛ حکومەتی بەلجیکاش داوای پاراستنی ئارامیی ڕەوەندی کوردی و هاووڵاتیانی تورکی ئەو وڵاتە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون