
ئاڤانیوز
کیلیان مۆرفی دوای سەرکەوتنە بێوێنەکەی لە فیلمی ئۆپنهایمەر، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی نوێدا دەگێڕیت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەکتەری ئێرلەندی کیلیان مۆرفی، ئەستێرەی فیلمی ئۆپنهایمەر (Oppenheimer) ئامادەکاری دەکات بۆ ئەزموونێکی نوێی نواندن بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی نوێدا بە ناونیشانی ( بڵەد ڕەنس کۆڵ - Blood Runs Coal).
نێوەڕۆکی فیلمەکە: ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، فیلمەکە لە کتێبێکی نووسەری بەناوبانگ مارك برادلی وەرگیراوە، کە ڕووداوەکانی باس لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەکەن لە کارگەیەکی دروستکردنی خەڵوز لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکیا.
زانیاریی زیاتر: مۆرفی لەم فیلمەدا ڕۆڵی چیپ یابلونسکی دەگێڕێت، کە باوکی لە یەکێك لە تەقینەوەکانی نێو یەکێك لە کانەکان دەکوژرێت، کە لەلایەن تووندڕەوێکەوە پلانی بۆ داڕێژراوە.
ئەمەش بزانە: سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن نووسەران (ستیڤن نایت و هەردوو برا جێز و جۆن بەتەروۆرس) دەنووسرێت، کریستۆڤەر نۆڵان، دەرهێنەری فیلمی ئۆپنهایمەر کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب