سەرۆكوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكوەزیران بارزانی، گوژمەی پێویست بۆ ماستەرپلانی هەڵەبجە تەرخانكراوە و كارەكانیش دەستپێدەكەن.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانیدا بە تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پرۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆكوەزیران بارزانی لە سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا پرۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە جێبەجێ بكرێت و دوای وردەكاریی پرۆژەكە و لە ڕۆژی 25ـی ئاداری 2024، سەرۆكوەزیران فەرمانی دا بە تەرخانكردنی ئەو گوژمەیەی كە پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ماستەرپلانی شاری هەڵەبجە و پێدانی دەسەڵات پێمان بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی پرۆژەكە بەزووترین كات دەست پێ بكەین و جێبەجێی بكەین. ساسان عەونی، ئەمەی گوتووە.
بۆچی گرنگە: ماستەرپلانی هەڵەبجە لە ئەولەویەتی پرۆژەكانی حكومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە لە بواری دروستكردنی ماستەرپلان بۆ شار و شارۆچەكەكان، چونكە دەبێتە هۆی بووژانەوە و پەرەپێدان و گەشەسەندنی شاری هەڵەبجە لە هەموو ڕوویەكەوە.
كاریگەری و لێكەوتەكان: دوای بڕیاری تەرخانكردنی گوژمەكە لە لایەن سەرۆكوەزیران بارزانییەوە، كارەكانی پرۆژەكە پێدەنێتە قۆناغێكی پێشكەوتووەوە و پرۆسەی كاركردن خێراتر دەبێت و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە