
دیمەنی قەڵای هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە دوو ساڵ کارکردن، ئەمڕۆ هەینی دەرگای قەڵای هەولێر بە شێوەی کاتی بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەڕووی گەشتیاران کرایەوە.
وێنە گەورەکە: قەڵای هەولێر لە 506 خانوو پێکهاتووە و لە حوزەیرانی ساڵی 2014، لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیستی کەلەپووری جیهانی داندراوە و وەكو کۆنترین ناوچەی جیهان کە ژیانکردن تێیدا بەردەوامە ناسێندراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەلاح حەسەن، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی بوژانەوەی قەڵای هەولێر ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی بەشێوەی تاقیکردنەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەرگای قەڵای هەولێر بەڕووی گەشتیاران کرایەوە. ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە خەڵک ببینێت ئەو کارانەی تێیدا کراون چۆن بووە. ئەمە هەنگاوی سەرەتایە دواتر بڕیار دەدرێت ڕۆژانە چەند کاتژمێر دەرگای قەڵا بکرێتەوە و کوێی قەڵا بکرێتەوە. بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر کاری نۆژەنکردنەوە نەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی فەلاح حەسەن، مەبەستێکی دیکەی کردنەوەی دەرگای قەڵا زانینی کەموکوڕییەکانە لەلایەن هەریەکە لە ژووری ئەندازیاری و ژووری شوێنەوار و کارگێڕی. هاوکات پێدانی هۆشیارییە بە گەشتیاران لەبارەی پاک ڕاگرتنی قەڵا.
باکگراوند: بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، ماوەی شەش هەزار ساڵە، ژیانکردن لە قەڵای هەولێر بەردەوامە. قەڵای هەولێر دەکەوێتە ناوجەرگەی هەولێر و ڕووبەرەکەی 110 هەزار مەتر دووجایە و کۆکەرەوەی شارستانیەتییە کۆنەکانی مێژووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 چرکە لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب