نووسراوێک لەبارەی داخستنی ئەو نۆرینگانەی لە هەولێر داخران
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەک پزیشک بەهۆی نەبوونی پسپۆرایەتییان لە کارەکانیان دوورخرانەوە و نۆرینگەکانیشیان داخرا.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک کەس کە خۆیان بە پزیشک ناساند بوو و چارەسەری نەخۆشیان دەکرد، بەڵام لە بنەڕەتدا نە پزیشکن و نە مۆڵەتیان هەیە، ئەو کەسانە لەلایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پزیشکان، نۆرینگەکانیان داخراوە و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر دڵۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەندێک کەس خۆیان بە پزیشکی پسپۆر ناساند بوو، لە ڕاستیدا تەنیا هەڵگری بروانامەیەکی پزیشکی بوونە، بەڵام پزیشکی پسپۆڕ نەبوونە، لە نۆرینگەکان یان لە سۆشیاڵ میدیا خۆیان بە پزیشک ناساند بوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای پزیشکان ئەو کەسانە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
دکتۆر دڵۆڤان، دەڵێت، زۆربەی ئەو کەسانە کورد نین یان لە دەرەوەی کوردستان هاتوون بۆ هەولێر، نۆرینگەیان داناوە، یان لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ڕێكلام بۆ خۆیان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەندیکای پزیشکانی کوردستان، لقی هەولێر بە نووسراوی فەرمی لیستی ناوی 23 پزیشکی بڵاوکردووەتەوە، بە فەرمی ڕێگەپێدانی کارکردنی ئەو پزیشکانەی پوچەڵکردووەتەوە کە بۆیان نیە بەهیچ شێوەیەک کاری پزیشکیی گشتیی ئەنجام بدەن، چونکە پزیشک نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت