
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
ئاڤا نیوز
ئێستا لە هەرێمی کوردستان چاندنەوەی جگەر بۆ نەخۆش دەکرێت، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت، لە هەولێر 108 کەس چاندنەوەی جگەریان بۆ کراوە.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "بۆ یەکەمین جار لێرەوە دەمەوێت بیڵێم، خەرجی چاندنەوەی جگەر لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و هەفتانە پارەی بۆ خەرج دەکرێت".
وەزیری تەندروستی وتیشی، تا ئێستا لە هەولێر 108 حکەس چاندنەوەی جگەریان بۆکراوە، تێچووی هەر یەک لەوانە نزیکەی 50 هەزار دۆلارە کە بەگوێرەی ئاست و جیاوازی باری نەخۆشەکە خەرجکراوە.
وەزیری تەندروستی ئاماژە بەوەش دەکات، پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینارە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ چاندنی جگەر خەرج کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جارە ئەم خزمەتگوزارییە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت