
زیندانێکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەفتەی تەندروستی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ئەو هەڵمەتە تایبەتە بە پشکنین و چارەسەرکردنی ڕاگیراوان و سزاداراون و دابین کردنی ئامێر و پێداویستیی پزیشکی، هەڵمەتەکەش لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان شەش بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی هەن، لە هەر یەکێک لەو بەڕێوەبەرایەتییانە بنکەیەکی تەندروستی 24 کاتژمێری هەیە کە تایبەتە بە چاودێریکردنی تەندروستی ڕاگیراوان و سزاداراون.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت: هەموو ئەو کەسانەی لەناو چاکسازییەکانن پشکنین و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.
- هەڵمەتەکە بە چاودێری خاچی سوری نێودەوڵەتی، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و بە بەشداری سەندیکاکانی پزیشکی و ژمارەیەک کۆمپانیا ئەنجام دەدرێت.
- بڕێکی زۆری دەرمان و ئامێری پزیشکی بۆ چاکسازییەکان دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئیحسان عەبدولڕەحمان ئەم هەڵمەتە یەکشەممەی داهاتوو 24-8-2025، لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر ئەنجام دەدرێت و دواتریش لە چاکسازییەکانی دیکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت