
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ وشیارکردنەوە و سەلامەتی تەندروستی هاونیشتمانیان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی خۆراک لە هەولێر بەڕێوەچوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداری 70 پزیشکی پسپۆڕ لە سەرانسەری عێراق، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی خۆراک بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا خەڵکی هەرێمی کوردستان و جیهان بەگشتی گرنگی تایبەت بە بابەتی خۆراک دەدەن، بۆیە ئەو گفتوگۆیانەی لەم پانێڵەدا دەکرێن، کاریگەریان لەسەر بەرنامەی داهاتوومان دەبێت بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بە خۆراک بدەین.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر دەڵێت: ئامانجی سەرەکی ئەم کۆڕبەندە وشیارکردنەوەی خەڵکە، بۆ ئەوەی بزانن چ خۆراكێک هەڵدەبژێن تا لە نەخۆشی بەدووربن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی خۆراک ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت