
دیمەنی دانانی ئامێری سی تی سکان بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئامێرێکی سی تی سکان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین کرا و وەزیری تەندروستی لەوبارەیەوە دەڵێت 'ئەم ئامێرە بە 128 سڵایز دەکەوێتە خزمەتی خەڵک'.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامێری ستی سکان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان دابین کرا، کە بە بەرزترین کوالێتی سەردەمیانە دروست کراوە، هەروەها کارئاسانی زۆر بۆ خەڵکی دەڤەرەکە دەکات و ڕێگای شارەکانیان بۆ چارەسەر و پشکنین بۆ کورت دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە بەرزترین کوالێتی ئامێری سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان دابین کرا، ئەم ئامێرە سیستمی AI تێدایە، هەروەها بە 128 سڵایز دەکەوێتە خزمەتی خەڵکی دەڤەرەکە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری تەندروستی گوتیشی: توانیمان بەرنامەیەکی دیکەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەین، هەوڵمانداوە ڕۆتینات بۆ هاووڵاتیان کەمبکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت