تیمێک لە کوردستانەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەچێتە بەغدا

شەیری بکە لە:
تیمێک لە کوردستانەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەچێتە بەغدا

گرافیکی ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بڕیارە تیمێک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەکان سەردانی بەغدا بکات، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیش بابەتەکە دەبردرێتە دادگای فیدراڵی یان ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت.

وێنە گەورەکە: پێشتر هەولێر و بەغدا ڕێککەوتبوون لەسەر ئەوەی بۆ ناردنی مووچەی هەردوو مانگی پێنج و شەش 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێردرێت، بەڵام ئێستا بەغدا بەوە ڕازی نییە و دەڵێت، "بەپێی ڕێککەوتنە نوێیەکە مووچە دەنێرم".

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراقەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر بابەتی داهاتە نانەوتییەکان کە تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، لیژنەیەک پێکدەهێنرێت لە بەغدا چوار کەس دەبن کە پێکهاتوون لە "ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەمینداریێتی گشتی، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لە دیوانی چاودێری دارایی". لە هەرێمی کوردستانیش تیمێک دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی ڕێکبکەون.

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ڕۆژی یەکشەممە تیمەکەی هەولێر دەچێتە بەغدا، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بابەتەکە دەبردرێتە دادگای فیدراڵی یانیش ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی گومرگەکان ڕێککەوتوون کە 50% بۆ هەولێر و 50%ـی بۆ بەغدا بێت، بەڵام بەغدا داوای 100%ـی باجی دەرامەت (زەریبەت دەخل) دەکات، هاوکات بەغدا داوای 50%ـی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کەچی بەپێی یاسا بێت 20%ـی بۆ بەغدایە و 80%ـی بۆ هەولێر خۆیەتی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ