مووچەی بەشێکی مووچەخۆران پێشدەخرێت

  • بزنس
  • 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مووچەی بەشێکی مووچەخۆران پێشدەخرێت

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ 144 هەزار کەس لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، بەشێکی خانەنشینان و مووچەخۆرانی سێ وەزارەت دەگرێتەوە.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 690 ملیار دیناری وەک گوژمەی یەکەم بۆ مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نارد، ئەمڕۆش بڕی 390 ملیار و 429 ملیۆن دیناری دیکەی خەرج کرد، بەشێکیان ئەمڕۆ لەڕێگەی ئەی تی ئێم ـەکانەوە دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.

لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، یەکی ئەیلوول، مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی سەر وەزارەتەکانی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا بەشێکی خانەنشینان دەتوانن ئێوارەی ئەمڕۆ مووچەکانیان ڕابکێشن."

زانیاریی زیاتر: ئەو مووچەخۆرانەی کورتەنامەیان بۆ هاتووەتەوە دەتوانن ئێوارەی ئەمڕۆ بڕۆنە لای ئامێرەکانی ئەی تی ئێم و مووچەکانیان ڕابکێشن، ژمارەیان 144 هەزار مووچەخۆرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ