لە سێ ڕۆژدا تەواوی مووچە دابەش دەکرێت

  • بزنس
  • 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لە سێ ڕۆژدا تەواوی مووچە دابەش دەکرێت

لیستی مووچە و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی گوژمەی دووەمی مووچەی مانگی شەش گەیشت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتیی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە لە سێ ڕۆژدا مووچە دابەش دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە یەکەم ڕۆژ 16 دەستە و وەزارەت، ڕۆژی دووەم 11 دەستە و وەزارەت، ڕۆژی سێیەم سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک وەزارەت مووچە وەردەگرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی دوو ڕۆژدا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک ترلیۆن و حەوت ملیار و 352 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان.







نوێدەکرێتەوە...

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ