مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

  • بزنس
  • 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

ئاڤا نیوز

دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردەش دابەش دەکرێت، گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە بەمەبەستی ئامادەکردنی ئەو لیستانە.

وێنە گەورەکە: گوژمەی یەکەمی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چاوەڕێی خەرجکردنی گوژمەی دووەم دەکات، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و بڕیارە لەگەڵ مووچەی مانگی شەش مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش خەرج بکرێت.

زانیاریی تاببەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "گەنجینەکان ئاگادارکراون بە ئامادەکردنی لیستی ئەو مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردە بەمەبەستی خەرج کردنی، بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران ئەوانیش مووچەکانیان وەرگرن."

ئەمەش بزانە: مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە نزیکەی 38 هەزار مامۆستا و چوار هەزار و 100 مامۆستای زانکۆ و پەیمانگەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ