وەزارەتی دارایی جەخت لە خانەنشینکردنی دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتیی دەکات
- بزنس
- 30 ئاب

چەکوشی دادوەران کە لەکاتی دادگایدا بەکاردەهێنرێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتیی دەدات، بەگوێرەی ئەو ڕێنماییە نوێیە تەمەن و چۆنییەتی خانەنشینکردنیان ئاماژە پێدراوە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە لە 24-8- 2025 دەرچووە و پەیوەستە بە ڕێنمایی ژمارە 8ـی ساڵی 2025، دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتیی لەتەمەنی 65 ساڵی بە رۆژ و مانگ و ساڵ، حەواڵەی خانەنشینی دەبن، درێژکردنەوەی ئەرکی خزمەت لە هیچ بارێکدا نییە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "مووچەی خانەنشینیان بەپێی حوكمەكانی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارەی 9ی ساڵی 2014ی هەمووار دابین دەكرێت، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت."
ئەمەش بزانە: ژمارەی دادوەرانی هەرێمی کوردستان 270 دادوەرن 201 دادوەری نێر و 69 دادوەر لەڕەگەزی مێ، ئەندامانی داواکاری گشتیی 215 کەسن ڕوون نییە چەندیان خانەنشین دەبن تاوەکو پرۆسەی خانەنشینیان دەستپێنەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی نۆ هەزار خانەنشینی کوردستان مووچەی شەش مانگ بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو پرسی شەش مووچە و 12 مووچەکە یەکلایی دەکرێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو شاندی كوردستان دەچن بۆ بەغدا؛ ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی بەشێکی مووچەخۆران پێشدەخرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردە لەگەڵ وەزارەتەکانیان مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت