د.شاخەوان عەبدوڵڵا: لەم ڕۆژانە شایستەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت

شەیری بکە لە:
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: لەم ڕۆژانە شایستەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت

شایستەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت

ئاڤا نیوز

ئەگەرچی مانگێکە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا وەزارەتی بازرگانی عێراق شایستەی گەنمی جووتیارانی خەرج نەکردووە. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، بەمنزیکانە خەرج دەکرێت.

وێنە گەورەکە: ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق  400 هەزار تۆنی دیاریکردبوو کە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەربگرێت، پرۆسەکە مانگێک دەبێت کۆتایی هاتووە و دەبوو تا ئێستا شایستەی جووتیاران بنێردرێت، بەڵام هێشتا نەنێردراوە.

لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانیی عێراق تاوتوێی شایستەی جووتیارانمان کرد، بەڵێندرا شایستەی سەرجەم جووتیاران لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و مەخموور و تەواوی ئەو ناوچانەی دواکەوتوە بدرێت.

بە گوتەی د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەمجارە 500 ملیار دینار تەرخانکراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی، سەرەتا شایستەی ئەو جووتیارانە دەدرێت کە بڕەکەی کەمە و ناتوانرێت زیاتر دوابخرێت، بڕیار درا ئەوانەی تا 50 تۆنیان ڕادەست کردووە، هەمووی خەرج بکرێت، دواتر بۆ ئەوانە خەرج بکریت کە لە 50 تۆن زیاتریان ڕادەست کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ