وەزارەتی دارایی: نووسراومان کردووە بۆ ئەوەی بەغدا تەواوکاری پارەی مووچە بنێرێت

  • بزنس
  • 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی: نووسراومان کردووە بۆ ئەوەی بەغدا تەواوکاری پارەی مووچە بنێرێت

لیستی مووچە و لۆگۆی هەرێمی کوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی ئامادەکردووە و چاوەڕێی خەرجکردنی گووژمەی دووەمی پارەکە دەکات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 690 ملیار دیناری وەک گوژمەی یەکەم بۆ مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نارد، هێشتا 318 ملیار دینار ماوە بینێرت.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "نووسراومان بۆ بەغدا کردووە، بۆ ئەوەی گوژمەی دووەمی پارەکە خەرج بکرێت، چاوەڕێین ئەمڕۆ ئەو 318 ملیارەی کە ماوە خەرجبکرێت، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر ئەمڕۆ گوژمەی دووەمی پارەکە خەرج بکرێت، ئێوارە بەشێکی زۆری مووچەخۆران دەتوانن لەڕێگەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم مووچەکانیان ڕابکێشن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ