
داروپەردووی باڵیۆزخانەی ئێران لە سووریا دوای هێرشەکەی ئیسرائیل - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ئێران ڕووبەڕووی پرسێکی گرنگ و هەستیار بووەتەوە: چۆن تۆڵە بکاتەوە بەبێ ئەوەی تۆڵەکردنەوەکە ببێتە هۆی فراوانتربوونی ئەو شەڕەی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئارادایە.
وێنە گەورەکە: هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممەی ئیسرائیل، کە بووە هۆی کوژرانی دوو جەنەڕاڵی ئێرانی و پێنج ڕاوێژکاری سەربازی، بەشێکە لە هەڵمەتێکی فراوانی ئیسرائیل کە لەمێژە لە دژی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەستی پێ کردووە. ئێران، لە سەر ئاستی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کردووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئێران کۆمەڵێک بژاردەی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل لەبەردەستن کە هەموویان پڕ لە مەترسی و نادڵنیان؛ لەوانە: میلیشیاکان هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا کە ئەمریکا بێدەنگ نابێت، ڕاستەوخۆ هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل کە ئەگەری هەیە ئیسرائیل وەڵامدانەوەی دیکەی هەبێت، یان کارکردن لە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی چڕتر بکاتەوە، کە لە ئەگەری گرتنەبەری وەها بژاردەیەکدا ئەمریکا و هاوپەیمانانی کاردانەوەیان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا لە نزیکەوە و بەوردی چاودێریی کاردانەوەکانی ئێران دەکات تاوەکو بزانێت میلیشیاکانی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی لە عێراق و سووریا یان نا. ئەمریکا ڕایگەیاندووە لە پشتی هێرشەکەوە نەبووە و سەبارەت بە کاردانەوەکانی ئێرانیش هۆشداری داوە، پێشتر ئەمریکا لە تۆڵەی کوژرانی 3 سەربازی لە ئوردن دەیان هێرشی کردە سەر هێزە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق و سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا ئێران ناتوانێت بەرامبەر بەم هێرشە بێدەنگ بێت، هاوکات دەیەوێت کاردانەوەیەکی هەبێت کە هێرشی زیاتری ئیسرائیلی بەدوادا نەیەت و شەڕەکە فراوانتر نەکات. ئێران بە دوای بژاردەیەکەوەیە کە نیشانی بدات تۆڵەی سەندووەتەوە و هاوکات دۆخەکەی گرژتر نەکردووە.
باکگراوند: پێشتر ئێران لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، چەند موشەکێکی ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق کرد. دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئاشکرای کرد کە ئێران بەر لە هێرشەکان ئەمریکای لە هێرشەکە ئاگادار کردبوویەوە و پێیگوتبوو کە نایەوێت زیان بە سەربازانی بنکەکە بگەیێنێت، بەڵکو تەنیا دەیەوێت ئابڕووی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانەکانی عێراق بۆ چۆڵکردنی کەمپی هۆڵ پێویستییەکی ئەمریکایە