دیمەنێكی پارێزگای هەولێر- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێژەی گەشتیاران لە دوو ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جیاوازە، بە گوێرەی ئامارەکان لە پارێزگای هەولێر ڕیژەی گەشتیاران بەرزە، بەڵام لە دهۆک ڕێژەکە دابەزیوە.
لێدوانە فەرمییەكان: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئامارەکانی بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر تەنیا دوێنێ چوارشەممە، زیاتر لە 14 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە، تاوەكو دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 11ی نیسان دووەم ڕۆژی جەژن زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەس هاتوون.
ئارام شوانی، گوتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو ڕۆژ پێش جەژن و یەکەم ڕۆژی جەژن، نزیکەی 50 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە کە 90%ی خەڵکی ناوەراست و خواروی عێراقن و لە 10% لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستانەوە هاتوون.
شەماڵ هروری، گوتەبێژی گەشتوگوزاری دهۆک بە ئاڤا نیوز گوت: لە دهۆک ڕیژەی هاتنی گەشتیاران وەک ساڵانی ڕابردوو نیە، پێشبینی دەکرێت لە یەکەم ڕۆژی جەژنەوە نزیکی 10 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردبێت.
هۆكارە زانراوەكان: هۆکاری کەمی گەشتیاران لە دهۆك بە گوتەی شەماڵ هروری، یەكەمیان ئەوەیە ڕاستەوخۆ دوای جەژنی ڕەمەزان تاقیکردنەوەی قوتابییان دەستپێدەکات، دووەمیش خراپی ڕەوشی کەشوهەوا و لافاوی ماوەی ڕابردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە