دیمەنێكی كورتە فیلمەكە
ئاڤا نیوز
خەلۆ و جەلۆ، بە کورتە فیلمێک جەژن لە کۆنەوە تا ئێستا بۆ بینەرانی ئاڤا دەگێڕنەوە، ئەمەش یەکەم بەرهەمی ئاڤا بەهدینانە.
چیرۆکی سەرەکی: بە بەشداری هەردوو ئەستێرەی دیاری ئاڤا، خەلیل قەدیش و جەلال عەبدوڵا کە ناسراون بە خەلۆ و جەلۆ، ئاڤا یەکەم کورتە فیلمی خۆی بڵاودەکاتەوە، كورتە فیلمەكە سەبارەت بە جەژنە و لە ساڵی 1980ەوە تاوەكو ساڵی 2024 دەگێڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: کورتە فیلمەكە خۆی لە چوار قۆناغ دەبینێتەوە، باس لە کەشوهەوای جەژن و پێشوازیکردن لە میوان و داب و نەریتەكان لە کۆنەوە تا ساڵی 2024 دەكات و بە شێوەیەکی کۆمیدی دەیگێرێتەوە.
ئەمەش بزانە: قۆناغی یەکەم باس لە جەژن دەکات لە ساڵی 1980کانەوە، قۆناغی دووەمیش باسی جەژن دەکات لە ساڵانی دوای ڕاپەرین، لە قۆناغێ سێیەمیشدا باس لە جەژن دەکات لە ساڵانی 2000 ەكانەوە تاوەكو ساڵی 2015، قۆناغی چواڕەمیش باس لە سەردەمی ئێستا دەکات کە سەردەمی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایە.
باكگراوند: دوو ئەکتەرە سەرەکییەکەی ئەم کورتە فیلمە خەلۆ و جەلۆن، لەگەڵ هەندێک ئەکتەری دیکەی دهۆک و بەهدینان، دیمەنی سەرەکی لە گوندێکی نزیک دهۆک و سەنتەری شاری دهۆک گیراوە، سیناریۆکەشی هی نوسەر بەیار عیزەتە.
بۆچی گرنگە: بۆ پاراستنی كەلتوور و بیرخستنەوەی هاووڵاتییان ئەم چالاكییانە پێویستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب