ئوردن بۆ ئێران: ئیسرائیلیش ئاسمانمان ببەزێنێت بەرپەرچی دەدەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-14

ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئوردن لە وەڵامی نیگەرانی و تووڕەیی ئێران ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر ئیسرائیلیش ئاسمانیان ببەزێنێت و مەترسی دروست بکات بەرپەرچی دەدەنەوە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ئێران لە ڕێگەی چەندین مووشەک و درۆنەوە ئیسرائیلی کردە ئامانج، بەشێکی ئەو مووشەکانەش لە ئاسمانی ئوردن تێکشکێنران، ئەمەش نیگەرانی و تووڕەیی ئێرانی لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی بانگهێشت کرد و داوای لێکرد "ئێران دەست لەو سووکایەتی و گومانە خراپانە هەڵبگرێت کە بەرامبەر بە ئوردن هەیانە".
لێدوانی فەرمی: ئەیمەن سەفدی ڕایگەیاندووە: مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاسایشی ئوردن هەبوو، لە ئەگەری کەوتنەخوارەوەی مووشەک و درۆنەکانی ئێران، بۆیە هێزەکانیان مامەڵەیان لەگەڵ ئەم مەترسییە کردووە، ئەگەر ئەم مەترسییە لە ئیسرائیلیشەوە بێت، ئوردن هەمان ڕێوشوێن دەگرێتەبەر".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون