
ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە ATM
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە درێژەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەی "هەژماری من" بۆ کۆتایی ساڵ تۆڕێک لە ئامێری ڕاكێشانی پارەی ATM دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی "هەژماری من" خزمەتگوزاریی ڕاكێشانی پارەی نەختێنە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستبەر بكات، ئێستا تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" تۆڕێک لە ئامێری ڕاكێشانی پارەی ATM لەبەردەم گشت فەرمانگەکان دادەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024، نزیکەی هەزار ئامێری ATM لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دابنرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 28-02-2023 سەرۆکوەزیران بارزانی، دەستپێشخەریی "هەژماری من"ـی ڕاگهیاند، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی داتاكان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 280 هەزار فەرمانبەر مامەڵەی "هەژماری من"ـیان کردووەتەوە؛ زیاتر لە 160 هەزار فەرمانبەریش كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە