
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی ڕایگەیاند، لە پەراوێزی دیداری سلێمانی کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ کارەکانی هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لەژێر ناونیشانی"ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" کۆتایی هاتن کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.
لێدوانی فەرمی: د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی دەستەی ئەمینداری زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گەت: لە دیداری سلێمانییدا کۆمەڵێک باسی گرنگ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا هەبوون، لە پەراوێزی دیدارەکەش سەرکردە سیاسییەکان کۆبوونەوەی گرنگییان لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆی جددی لەبارەی ئەو کێشانە کراوە بە تایبەت پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی باسکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم ساڵح وەڵامیانی نەدایەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لە پەراوێزی هەشتەمین دیداری سلێمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی، کۆبوونەوەیەکی داخراویان کردووە تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی عێراق و چۆنێتی پێداچوونەوەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە