قەتەرییەکان بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان سەردانی زاخۆ دەکەن
- کوردستان
- 2024-04-28

بەشێک لە دیزانی ئەو پڕۆژانەی کە شاندی زاخۆ بە شاندی قەتەریان داوە - ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پێشنیازی جێبەجێکردنی 11 پڕۆژەی وەبەرهێنانیان بۆ کۆمپانیاکانی قەتەر کردووە و بەشێکیان پەسەند کراون.
وێنە گەورەکە: شاندێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان چوونەتە قەتەر، لەگەڵ بەڕێوەبەری کارگێڕیی وەبەرهێنانی قەتەر لە ئاسیا و ئەفریقا کۆبوونەوە، ئەو بیرۆکانەی کە پەیوەستن بە پڕۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ، بە نوووسراو پێشکەشیان کراوە.
لێدوانی فەرمی: جگەرخوێن تاهر، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: "مانگی ئایندە شاندێکی کۆمپانیاکانی قەتەر سەردانی زاخۆ دەکەن، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەدەن، کۆمەڵێک پڕۆژەیان دیاری کردووە و ئامادەن کاریان لەسەر بکەن، لەوانە پڕۆژەکانی بەنداوی زاخۆ، بازاڕی بەفری، بازاڕی جیهانی، شاری یاری و چەند پڕۆژەیەکی دیکە."
بابەتە ستراتیژییەکان: ئەو بابەت و پڕۆژە ستراتیژییانەی شاندی زاخۆ بە بەڕێوەبەری کارگێڕیی وەبەرهێنانی قەتەر لە ئاسیا و ئەفریقای داوە، بریتین لە:
ـ بەنداوی زاخۆ، 10 کیلۆمەتر لە سەنتەری ئیدارەکە دوورە و توانای گلدانەوەی 110 ملیۆن و 215 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
ـ پڕۆژەی گەلی زاخۆی گەشتیاری، گەورەترین پڕۆژەی گەشتیارییە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، ڕووبەرەکەی 54 ملیۆن و 790 هەزار مەتر دووجایە.
ـ بازاڕی جیهانی، نموونەیەکی گەشتیاریی بەنێوبانگە لەسەر ڕووبەری 250 هەزار مەتر دووجا جێبەجێ دەکرێت.
ـ پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراو، پڕۆژەیەکی گەشتیارییە لەسەر ڕووباری خابوور بە مەودای شەش کیلۆمەتر جێبەجێ دەکرێت.
ـ پڕۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی لە ئاو، لەسەر ڕووباری خابوور دەبێت.
ـ پڕۆژەی تێرمیناڵی زاخۆ، لە نزیک دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەبێت بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا.
ـ بازاڕی بەفری، هۆڵێکی گەورەی خلیسکانی سەر بەفرە و دەکەوێتە بەشی باشووری شارەکە.
پڕۆژەکانی دیکە چین؟
شاری یاری، باخچەی ئاژەڵان، پڕۆژەی شەمەندەفەری خێرا و دروستکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی شەربەت و مرەبا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار