لاهوور شێخ جەنگی: یەكێتی خەڵکی چەواشە کردووە و لە ژێرەوە لەگەڵ دواخستی هەڵبژاردنە
- کوردستان
- 2024-05-09

ئاڤا نیوز
لاهوور شێخ جەنگی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێتی ژێربەژێر لەسەر دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕێک کەوتووە، "بەمەش خەڵکی چەواشە کردووە".
وێنە گەورەکە: یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ناڕەزایی لەسەر ڕاگرتنی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە، لاهوور شێخ جەنگیش دەڵێت، یەکێتیی ڕێککەوتنی لەسەر دواخستنی پڕۆسەکە کردووە.
لێدوانی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی، ڕایگەیاند، "قوباد تاڵەبانی ژێربەژێر ڕێککەوتنی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن کردووە، یان ئەوەتا کاک بافڵ ئاگای لێ نییە کە عەیبەیەکی گەورەیە یان ئاگای لێیەتی و خەڵک چەواشە دەکەن."
زانیاریی زیاتر: قورسە جارێکی دیکە ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆن درێژ بکرێتەوە بەمەش پڕۆسەکە دوادەکەوێت، بەبێ پارتی و یەکێتیی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ناکرێت. لاهوور شێخ جەنگی وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی لە دادگەی فیدراڵی، بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە