دوای هۆشداریی سوودانی؛ بە شێوازی نوێ لە پەروێزخان هێلکە بەقاچاخ دەهێنرێت
- کوردستان
- 2024-05-09

سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هۆشداریی سوودانی بە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانی بەقاچاخهێنانی هێلکە بەردەوامە و ئێستا شێواز و ڕێگەی نوێ بۆ بەقاچاخهێنانیان بەکار دەهێنن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە لە دەروازە سنوورییەکانی سلێمانی بە شێوەیەکی نایاسایی هێلکە هاوردەی سلێمانی دەکرێت، لەسەر ئەم پرسە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری بە بەرپرسانی یەکێتی دا، بەڵام تاوەکو ئێستاش بەقاچاخهێنانی هێلکە لە پەروێزخان بەردەوامە.
زانیاریی تایبەت: کاتژمێر 09:30ـی شەوی ڕابردوو، شەش بارهەڵگر کە شەش هەزار کارتۆن هێلکەیان هەڵگرتبوو، لە پەروێزخانەوە بەقاچاخ هاوردە کراون.
زانیاریی زیاتر: لە ئێران سەرجەم کارتۆنی هێلکەکان بە ساختە دروست دەکرێن و بەناوی جیاواز دیزاین و جوانکارییان بۆ دەکرێت.
شێوازی جێبەجێکردنی: لە گۆڕەپانی کەلار کارتۆنی هێلکەکان ڕێک دەخرێن و ئەوانەی مۆریان لەسەر بێت ڕەوانەی کەرکووک دەکرێن، ئەوانەشی مۆریان لەسەر نەبێت، ڕەوانەی مووسڵ دەکرێن و لەوێ ساخ دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە