بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ واشنتن سەرکەوتوو بوو
- کوردستان
- 2024-05-10

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندییەکی ڕاشکاو و شەفافیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و "لە میانی سەردانە سەرکەوتووەکەی سەرۆکوەزیران بۆ واشنتن، پابەندیمان بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکەکەی دووپات کردەوە".
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممە 9-5-2024، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبووەوە، دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەزرا زییا، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەک دوو هاوڕێی دیموکراسی زۆر بە شەفافانە باسی پەیوەندییەکانی خۆمان دەکەین، لە میانی سەردانە سەرکەوتووەکەی سەرۆکوەزیران بۆ واشنتن پابەندیمان بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە".
زانیاریی زیاتر: عەزرا زییا ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان لە سەرتاسەری ئەمریکا لەلایەن هەردوو پارتە سیاسییەکە و خەڵکی ئەمریکا پشتیوانی هەیە و دەشڵێت: "پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، لە هەبوونی سەروەریی و سەقامگیری لەم ناوچەیە دووپات دەکاتەوە".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار