
ڕاکێشانی پارە لەڕێی "هەژماری من"ەوە
ئاڤا نیوز
جێگری بهڕێوهبهری نووسینگهی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە پڕۆژەی "هەژماری من"ـدا هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوە بە مووچەخۆر واژۆ ناکرێت و هەر زانیارییەکی ناڕاست لەبارەی ئەم بابەتە بڵاو بکرێتەوە بۆ "سەرلێشێواندنە."
بۆچی گرنگە: لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە مووچەخۆران جگە لە وەرگرتنی مووچە، لە 19 خزمەتگوزاریی بانکی و چەندین جۆری قەرز و پێشینە سوودمەند دەبن، پڕۆژەکەش ڕێگری لە سپیکردنەوەی پارە دەکات و گەندەڵی کەم دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیوویەتی: هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەت نابڕدرێت، هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوەت پێ واژۆ ناکرێت، هیچ سنوورێکیش لەسەر بڕی ڕاکێشراوی پارەکەت نییە.
زانیاری زیاتر: "هەر لایەنێک کە بانگەشەی پێچەوانەی ئەم ڕاستییانە دەکات بەدوای سەرلێشێواندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروستە و پێویست بەمە ناکات و ئێمە لێرەین، پرسیارەکانتان ئاراستەی ئێمە بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان"، عەزیز ئەحمەد وای نووسیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران: سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە تاران چالاک کرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی پووتین لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ بڕیارە قورسەکەی لەبارەی ئێران دا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تا ئێستا شەڕمان نەکردووە بەڵام پێویست بکات دەیکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری پارێزگاری نەینەوا: كارئاسانی پێویست بۆ نووسینگەی ماددەی 140 دەكەین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیاكان: ئاسایشی كوردستان هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت