جوتیارێک پشکنین بۆ گەنمەکەی دەکات- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شاندێکی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە بەغدایە، شاندەکە دەیانەوێت بڕ و نرخی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ دیاری بکەن.
لێدوانی فەرمی: "شاندەکە بە سەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو چوونەتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ساڵانی ڕابردوو و بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ". هیوا عەلی گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ ئەمساڵ شەش ملیۆن تۆن گەنم وەردەگرێت، هەوڵێک هەیە لەو ڕێژەیە هاوشێوەی ساڵی پار تەنیا 500 هەزار تۆن گەنم لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بەپێی ڕووبەری داچێنراو گەنم لە جووتیاران وەربگیرێت، بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینار دیاری بکرێت. هیوا عەلی وای گوت.
ئامارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ 50 هەزار جووتیار، نزیکەی سێ ملیۆن دۆنم زەوییان بە گەنم داچاندووە، چاوەڕوان دەکرێت سەروی دوو ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە