وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنشینان دەدات
- کوردستان
- 2024-05-21

سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنیشانی هەرێمی کوردستان و هاوتاکردنی لەگەڵ عێراق دەربڕیوە و بڕیارە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا لیستی ناوەکانیان ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
بۆچی گرنگە: بڕیاری زیادبوونی مووچە زیاتر لە 150هەزار خانەنشین دەگرێتەوە، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی گوزەرانی ژیانیان دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی كوردستان یاسایەكی خانەنشینی یەکگرتوو نییە، دوو ساڵ پێش ئێستا دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا کار بە یاسای خانەنشینی عێراق بکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو، تاوەکو سەرەتای مانگی 6ـی ئەمساڵ لیستی خانەنشینان ئامادە دەکرێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاگاداری وەزارەتی دارایی عێراق کردووەتەوە و ئەوانیش هیچ لارییەكیان نەبووە، چونکە بڕیارەکە لە لایەن دادگەی فیدراڵی دەرکراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: کۆی گشتیی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بە وارسی خانەنشینانەوە 274هەزارە:
- ـ نزیکەی 80 هەزار کەسیان، مووچەیان 220 هەزار دینارە و دەبێتە 500 هەزار.
- ئەوانەی مووچەیان لە نێوان 500هەزار بۆ ملیۆنێکە، نزیکەی 100هەزار دیناریان زیاد دەبێت.
- ئەوانەی مووچەیان لە ملیۆنێک زیاترە، مووچەیان نزیکەی 50 هەزار دینار زیاد دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە