
بانکی نیشتمانی كوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
یەکەم بانکی نیشتمانی له ههرێمی كوردستان بە سەرمایەى 250 ملیار دینار دادەمەزرێت و یەکێک لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی پێدانی قەرز و پێشینەیە به هاووڵاتیان و فەرمانبەران.
وێنه گهورهكه: ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان بانکێکی نوێی حکومی بە ناوی بانکی نیشتمان دهكرێتهوه. بانکەکە ڕاستەوخۆ سەر بە بانکی ناوەندیی عێراق دەبێت و بە سیستمێکی پێشکەوتوو کاردەکات. بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی دارایی لە کارە سەرەتاکانی دەبێت. هاوکات دەتوانێت دۆلار بۆ بازاڕەکانی دراوی کوردستان دابین بکات. هاندەرێکیشە بۆ ئەوەی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان هاوچەرخ و باوەڕپێکراو بێت، برەویش بە کەرتی بازرگانی دەدات.
بۆچی گرنگه: پێدانی قەرزو پێشینە بە هاونیشتمانیان کاریگەری دەبێت لەسەر گەشپێدانی پرۆژە ئابوورییە بچووکەکان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، هاوکات پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە بانکەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دروستیان کردووە.
بانكی ناوەندیی عێراق لەدوای ساڵی 2003 ەوە چەندین قەرز و پێشینەی جیاواز بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەدات، بەڵام هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانی لێی بێبەش بوون. لەگەڵ کردنەوەی بانکی نیشتمان ئەم قەرز و پێشینانە هاوشێوەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەست دەبن کە بریتین لە؛ قەرز و پێشینهکانی فهرمانبهران، خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشهسازی و نیشتهجێكردن.
لێدوانی فهرمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەمانەوێت بانکەکان بە سیستم بکەین، ئەوەش بە دامەزراندنی بانکی نیشتمان کە لقێک دەبێت لە بانکی ناوەندیی عێراق، واتە ڕێگەپێدراوی بانکی ناوەندی دەبێت.
زانیاری زیاتر: بانکی نیشتمان لهم مانگەدا دوای دانانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی، دەستبەکار دەبێت و 94 بانكی حكومی لهخۆدەگرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە لە ڕێگەی دامەزراندنی ئەم بانکە متمانە بۆ دامەزراوە بانکییەکان و هاووڵاتیان و وەبەرهێنەران بگەڕێنێتەوە. ژمارەی بانکە بازرگانییەکانی لە کوردستان 94 بانکە و 87 بانکیان سەر بە کەرتی تایبەتن.
ئەمەش بزانە: سەرمایەی بانکەکە 250 ملیار دینارە، لەو بڕە 25 ملیار دیناری بە نەخت لە ههژمارێکی تایبەتی بانکەکە دادەنرێت، 225 ملیاریش هی بانکە بازرگانییە تایبەتەکانە .
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، دیاریکردنی کات و بڕی قەرز و پێشینەکان دەکەوێتە دوای کردنەوەی بانکەکە، پەیوەست دەبێت بە توانای دارایی بانکەکە و داواکاری هاونیشتمانیان و فەرمانبەران.
باكگراوند: ئەو لقەی بانکی ناوەندیی عێراق کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە، تەنیا كار بۆ حکومەتی عێراق دەکات و هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵام بانکی نیشتمان هەموو بانکەکانی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان 94 بانکە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران