
نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، "سکچوون و ڕشانەوە لەنێو منداڵانی سنوورەکە بڵاوبووەتەوە بەڵام مەترسیدار نییە".
وێنە گەورەكە: ساڵانە زیاتر لە ملیارێک لە دانیشتووانی گۆی زەوی تووشی سكچوون و ڕشانەوە دەبن و دەبێتە ھۆی مردنی زیاتر لە ملیۆنێک کەس کە زۆربەی قوربانییەكان منداڵانن.
لێدوانی فەرمی: د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵان لە سلێمانی بە زریان کەمال پەیامنێری ئاڤا نیوزی گوت:" بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بەهۆی گەرماوەیەوە و زیاد لە پێویست گەورە کراوە و مەترسیدار نییە وەك ئەوەی بەشێك لە میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە".
زانیاریی زیاتر: لە 50%ی ئەو منداڵانەی دەهێنرێنە نەخۆشخانە سکچوون و ڕشانەوەیانە. د. کۆیان زاهیر وای گوت.
چارەسەر: بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵان دەڵێت " تەنیا ڕێنماییمان ئەوەیە دایكان و باوكان ئاگاداری پاكوخاوێنی و گەرما بن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان پارێزراوبن لە سكچوون و ڕشانەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکچوون و ڕشانەوە واتا ھەوکردنی میکرۆبی کۆئەندامی ھەرس کە گەدە و ڕیخۆڵە باریکە و ڕیخۆڵەگەورە (کۆڵۆن) دەگرێتەوە، زیاتر لە سەرەتای وەرزی ھاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڵاودەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە