
بەبیابانبوون لە عێراق ڕوو لە زیادبوونە - AFP
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 17ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی دیاری کردووە وەک ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوەی بەبیابانبوون و وشکەساڵی، ئامارەکان دەریدەخەن دۆخی ژینگەی عێراق لە باشیدا نییە.
وێنە گەورەکە: گۆڕانکارییە خێراکانی ژینگە لە جیهان، کاریگەرییان لەسەر عێراق و ناوچەکە دروستکردووە، بە بیابانبوون و وشکەساڵی وەک دوو هەڕەشەی گەورە لەم چەند ساڵەی دوایی بەتەواوی دەرکەوتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق لە ڕیزبەندی ئەو پێنج وڵاتەیە کە زۆرترین زیانی گۆڕانکاری کەشوهەوایان بەرکەوتووە، هاوکات لە ڕیزبەندی 39ـەیەمینی ئەو وڵاتانەیە کە ڕووبەڕووی زۆرترین ڕێژەی کەمئاوی بوونەتەوە بەجۆرێک لە ساڵی 2021 ڕێژەی بارانبارین هێندە کەمبووە بەراورد بە 40 ساڵی ڕابردوو هاوشێوەی نەبووە، دەریاچەی ساوە لە پارێزگای موسەننا بەتەواوی وشک بووە.
درێژەی ڕاپۆرت...
نەتەوە یەکگرتووەکان چی دەڵێت؟
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: وەنەبێ تەنیا وڵاتانی جیهانی سێیەم کاریگەری وشکەساڵیان لەسەربێت، بەڵکو وڵاتی پێشکەوتووش هەمان کاریگەری لەسەر دروستبووە، بەجۆرێکە تا ساڵی 2050 سێ لەسەر چواری دانیشتوانی جیهان ڕووبەڕووی وشکەساڵی دەبنەوە.
بەراورد بە دوو دەیەی پێش خۆی لەساڵی 2000ـەوە وشکە ساڵی بەڕێژەی 29% زیادی کردووە، بەجۆرێک دوو ملیار و 300 ملیۆن کەس لەجیهان ڕووبەڕووی کەمئاوی بوونەتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمساڵی وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون و وشکەساڵی تەرخان کردووە بۆ دروشمی (ژن، زەوییەکەی، مافەکەی).
دۆخی عێراق باش نییە
بەپێی ئاماری وەزارەتی ژینگەی عێراق، ساڵانە عێراق 400 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی لەدەست دەدات، ئەگەر ڕێوشوێنی خێرا نەگیرێتەبەر زیاتر لە 52%ـی ئەو زەوییانەی کە بۆ کشتوکاڵ گونجاون لەدەست دەچن.
لە پارێزگای بەسرە چوار ملیۆن کەس ڕووبەڕووی کەمئاوی بوونەتەوە، جگە لەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە و فوڕات ساڵانە بەڕێژەی بەرچاو کەم دەکات. ئەو گۆڕانکارییانە وایانکردووە 60 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵی بێ سوود بێت و 30 هەزار دار لەناوبچێت.
ئامارەکان دەریدەخەن 33%ـی خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن، بەڵام زەنگە مەترسیدارەکە ئەوەیە لەگەڵ زیادبوونی وشکە ساڵی کۆچکردن لەو ناوچانە زیاد دەکەن، ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخات تاوەکو دوو ساڵ لەمەوبەر لە هەشت پارێزگای عێراق سێ هەزار خێزان وەک ئاوارەی گۆڕانی کەشوهەوا دیاریکراون.
بودجەی عێراق چی بۆ ژینگەکەی دەکات؟
عێراق لە بودجە سێ ساڵیەکەیدا بڕی 10 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی کەرتی ژینگە تهرخانكراوه کە بەسەر وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و ژینگەدا دابەش کراوه، چالاکوانانی ژینگە لە عێراق دەڵێن ئەو بڕەی دیاریکراوە دەروەستی ئەو گۆڕانکارییە خێرایەی بەبیابانبوون نایەت کە لە عێراق ڕوودەدات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل