ئاوات شێخ جەناب بۆ پۆستی ڕێکخەری گۆڕان دەستبەرداری وەزارەتی دارایی دەبێت
- کوردستان
- 18 حوزەیران

ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان و ئاڵای کوردستان لەسەر گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
ئاوات شێخ جەناب دەیەوێت پۆستی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان وەربگرێت، هەوڵەکانیشی بۆ ئەو مەبەستە چڕکردوونەتەوە، یەکەم هەنگاویشی دەستلەکارکێشانەوەیە لە پۆستە حکومییەکەی.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چەند ڕۆژێكە هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بڵاودەكرێتەوە، كە هاوكات هەڵسوڕاوێكی دیاری گۆڕانە و لەسەر پشكی ئەو بزووتنەوەیە بووەتە وەزیر.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ماوەی پێشوودا ڕایگەیاندبوو کە ئاوات شێخ جەناب سێجار دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی گۆڕان کردووە، بۆ ئاڤا نیوزیش دووپاتی کردەوە، بەڵام ڕەتی کردەوە هیچ لێدوانێكی نوێ بدات و گوتی: "دوای جەژن ڕوونكردنەوەی زیاتر دەدەین".
بۆچوونی بەرامبەر: بەگوتەی دوو هەڵسوراوی دیاری گۆڕان، بڵاوكردنەوەی هەواڵەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردنی ڕێكخەری گۆڕانەوە هەیە، یەكێک لە سەرچاوەكان گوتی "هەرچەندە تائێستا هیچ نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش نەکردووە، بەڵام دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە فشار بكات تاوەکو ببێتە ڕێكخەری گشتی".
هۆكارە زانراوەكان: هەر كەسێک لەنێو گۆڕان پۆستی حكومی و ڕێكخراوەیی هەبێت و بیەوێت خۆی بۆ ڕێكخەری گشتی هەڵبژێرێت، دەبێت دەست لەكار بكێشێتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی گۆڕان تەنیا لە دوو مەكۆ براوە بووە، زۆربەی ئەو كەسانەشی لە مەكۆكان و ژوورەكانی گۆڕان هەڵدەبژێردرێن نزیكن لە كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا، بۆیە ئەمجارە دەرچوونەوەی عومەری سەید عەلی لاوازە و ڕێكخەری نوێ سوپرایز دەبێت.
باکگراوند: لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسی نیشتیمانی بەست، ئێستا بەرپرسی مەکۆکان لە کوردستان هەڵبژێردراون و بۆ هەڵبژاردنی جڤاتی گشتی چاوەڕێی هەڵبژاردنی بەرپرسی مەکۆکانی ئەوروپان، دوای هەڵبژاردنی جڤات خانەی ڕاپەڕاندن پێکدەهێنرێت و ئەو خانەیە ڕێکخەری گشتی هەڵدەبژێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران