هیندستان ڕاهێنانی یۆگا بە ژمارەیەک هاونیشتیمانی هەرێمی كوردستان دەكات
- کوردستان
- 2024-06-21

ژمارەیەک هاونیشتیمانی لە کونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر یۆگا دەکەن
ئاڤا نیوز
كونسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر ژمارەیەک هاونیشتیمانی بۆ ڕاهێنانی یۆگا دەباتە وڵاتەكەی.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان ڕاهێنانی یۆگا لە چەند سەنتەرێک ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەوە کونسوڵخانەی هیندستان چەندین چالاکی جیاواز بۆ ئەنجامدانی یۆگا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.
لێدوانی فەرمی: سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: سەرەتای ئەم هەفتەیە نووسراو بۆ هەر حەوت بەڕێوەبەرایەتییەکەی وەرزش دەکەین، بۆ هەر شارێک کەسێک دەستنیشان دەکەین و کونسوڵخانەی هیندستان بۆ هەر جارێک پێنج کەس دەبەن و بۆ ماوەی سێ هەفتە ڕاهێنانیان پێدەکەن.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا بەشێوەی فەرمی، هیچ سەنتەرێكی یۆگا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ناویان تۆمارنەکراوە، سەرقاڵین بۆئەوەی فیدارسیۆنی تایبەت بە یۆگا دابمەزرێنین، دوای ئەمە مۆڵەت دەدرێتە سەنتەرەکان.
لە لایەکی دیکەوە: مەحمود شێرزاد، ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری ماڵی هەناسەی یۆگا لە سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: چوار سەنتەر بەشێوەی فەرمی کاری یۆگا دەکەن و هەر چوار سەنتەرەکە لە شاری سلێمانین، لقی یەکێک لەو سەنتەرانە لە هەولێر هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 21ی مانگی حوزهیران به رۆژی جیهانی یۆگا دهستنیشانكراوه، شارهزایانی یۆگا پێیانوایه یهكهم ڕۆژی وهرزی هاوینه و خۆر دهگاته نیوهی گۆی زهوی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە