هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەسەر بڕیاری پشکنینی کاڵا لە مووسڵ و دیالە دەکەن
- کوردستان
- 2024-06-22

بازگەی پشكنینی ئەمنی و گومرگی سەدی مووسڵ - وێنە؛ ڕاگەیاندنی ئیدارەی مووسڵ
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەسەر بابەتی پشکنینی کاڵا لە دوو گۆڕەپانی گومرگی لە مووسڵ و دیالە دەستپێدەکەن.
وێنە گەورەکە: حكومەتی عێراق دوو گۆڕەپانی گومرگی لە نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی عێراق دەکاتەوە، کە هەر کاڵایەک لە دەروازە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە بکرێت، لە ئەو دوو خاڵە گومرگییە پشکنینی بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەرى گشتیی گومرگى هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، "ئەو بڕیارە ئەرکی بازرگانان قوورس دەکات، دەبێتە هۆکارێک بۆ سستبوونی جووڵەی بازرگانی لە نێوان هەولێر و بەغدا."
چارەسەرەکان: ئەم هەفتەیە گفتوگۆ نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکات بە ئاراستەی چارەسەرکردنی ئەو پرسە لە بەرژەوەندیی گشتی و ئاسانکاریکردن بێت بۆ برەودان بە جووڵەی بازرگانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوکردنی دەستوور و یاسا بەرکارەکان و نەهێشتنی ڕۆتین و بەربەستەکان.
بەڕێوەبەرى گشتیی گومرگى هەرێمی کوردستان وایگوت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە