لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کام لایەن پێشوازی لە وادەی هەڵبژاردن نەکرد؟
- کوردستان
- 2024-06-26

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو و بە زۆرینەی دەنگ پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن کرا، بەڵام تیمی یەکێتی لە حکومەت بە نەخێر دەنگیان داوە.
وێنە گەورەکە: دوای چەندجارێک لە دواخستنی هەڵبژاردن، ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 20-10-2024ـی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرا.
ڕاگەیێنرای فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەکات و وەکو حکومەت ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ پاڵپشتی لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە".
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی لە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیرەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە "نەخێر" دەنگیان داوە و ئەندامانی بەشداربووی دیکە دەنگی "بەڵێ"ـیان داوە.
زانیاریی تایبەت: تیمی یەکێتی لە حکومەت، لەسەر بڕیاری سەرۆک و مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان بە "نەخێر" دەنگیان بە پێشوازیکردن لە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن داوە، هەر ئەمڕۆش مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە لەسەر ئەم پرسە و بڕیارە ڕاگەیێنراوێک لەمبارەیەوە بڵاو بکاتەوە و بەفەرمی هەڵوێستی خۆی ڕابگەیێنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە