
لۆگۆی کۆمیسیۆن و باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جارێکی دیکە لینکی تۆمارکردنی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارا دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 20-10-2024ی وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مازن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لەڕۆژی 4-7-2024 جارێکی دیکە بۆ ماوەی 19 ڕۆژ ئەو لینکە کارا دەکەینەوە، کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن پێویستی بە زیاتر لە 45 هەزار کارمەند هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن پێویستە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە سەرووی 1969 بێت و کەمترین تەمەن لەدایکبووانی 2005 دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، هەموو فەرمانبەر و دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگە جگە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
باکگراوند: ڕۆژی چواری نیسانی ئەمساڵ کۆمیسیۆن بۆ ماوەی 16 ڕۆژ لینکی دامەزراندنی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردنی کارا کرد، بەڵام بەهۆی دووبارەی دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەو لینکە جارێکی دیکە کارا دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە